Loading...
چامپیۆنزلیگ

بۆچی مەدرید سروودی تایبەتی لیڤەرپوولی لێدا لە بێرنابیۆ؟

Yariga App

شەوی رابردوو جیاواز لە یارییەکانی دیکە پاش سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید یاریزانانی مەدرید و لیڤەرپوول باوەشیان بەیەکتر کرد و بە ئاشتی یاریگایان جێهێشت، جگە لەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوای کۆتایی یارییەکە سروودی “تۆ هەرگیز بەتەنیا رێ ناکەیت”ی  لیڤەرپوول لێدرا.

هەڵوێستەکەی مەدرید چاوەڕواننەکراو بوو وە بە بەرزی لەلایەن لیڤەرپوولەوە نرخێندرا.  بەگوێرەی دەیلی مەیڵ هۆکاری ئەم کارەی بەرپرسانی بێرنابیۆ ئەوەبووە، لە یاری چووندا لە خاکی ئەنفیڵد ئەوان رێزییان لە مردنی ئەمانسیۆ ئەمارۆی ئەفسانەی مەدرید ناوە.

ئەمارۆ لە نێوان ١٩٦٢ بۆ ١٩٧٦ دا ٤٧١ یاری بۆ مەدرید ئەنجامداوە و ١٥٥ گۆڵی تۆمارکردووە. لە مەدرید وەکو یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی یانەکە سەیردەکرا، لە ٢١ی مانگی رابردوودا لە تەمەنی ٨٣ ساڵی بەر لە یارییەکەی لیڤەرپوول کۆچی دوایی کرد.

مەدرید بە کۆی  چوون و هاتن ٦-١ ، توانی ٦-٢ شکست بە ریدز بهێنێت و بگاتە چارەگی کۆتایی.

Back to top button