Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا بە توندی دژی گۆڕانکارییەکانی مۆندیال دەوەستێتەوە

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەتوندی دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەکەی فیفا و زیادکردنی یارییەکانی مۆندیال راگەیاند.

دوێنێ فیفا رایگەیاند بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦ ژمارەی تیمە بەشداربووەکان لە ٣٢ ـەوە زیادکراوە بۆ ٤٨ تیم و بەوەش ژمارەی یارییەکان و کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە زیاد دەکات.

لە بەیاننامەکەی لالیگا هاتووە “فیفا بەردەوامە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و بڕیاری ناژیرانە لەسەر خشتەی یارییەکانی تۆپی پێ، وە بێ باکی تەواوی لە گرنگی پاڵەوانێتییەکانی یانەکان و تۆپی پێ بە گشتی. جارێکیتر فیفا خۆی دووردەخاتەوە لە بەرژەوەندییەکانی خولەکان و تیمەکان و یاریزانان”.

هاوکات خولەکە رایگەیاندووە هیچ پرسێک بە فیدراسیۆنەکان و یانەکان و یاریزانان نەکراوە بۆ ئەو بڕیارە و لە دادگا سکاڵا تۆماردەکەن.

هەر لەم ساڵدا فیفا رایگەیاندبوو  ژمارەی بەشداربووان و یارییەکانی جامی جیهانی یانەکانیش زیاد دەکرێت، ئەمەش نیگەرانی و رەخنە یانەکان و یاریزانانی لێکەوتۆتەوە کە فیفا هیچ گرنگییەک بەوە نادات کە زیان بە یانەکان دەگەیەنێت و یاریزانانیش زیاد لە پێویست ماندوو دەکەن.

Back to top button