Loading...
ئینگلتەرا

لامپارد و جێرارد پاڵێوراون بۆ پۆستێک لە ئینگلتەرا

Yariga App

جارێکیتر فرانک لامپارد و ستیڤن جیرارد لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستێکی راهێنەرایەتیدان.

پاش تێپەڕکردنی کاروانێکی دوورودرێژ لە رکابەری پریمەرلیگ لە نێوان ئەو دوو ئەفسانەیەدا، ئێستا بۆ دووهەمجار بێ یانەن و پۆستێکی کراوە  ئامادەیە کە تەنها بۆ یەکێکیان دەبێت.

بەگوێرەی میرۆر لی کارسلی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ بە ئەگەرێکی زۆرەوە تیمەکە جێدەهێڵێت، لە ئێستادا ستیڤن جیرارد و فرانک لامپارد پاڵێوراوی سەرەکین بۆ جێگرتنەوەی پاش تەواوبوونی یۆرۆی خوار ٢١ ساڵ کە لە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

لامپارد لەم وەرزەدا لە ئێڤەرتۆن دوورخرایەوە و جیراردیش لە ئەستۆن ڤیلا.

Back to top button