گرنگترین
فیفا بەنیازی چەند یاسایەکە لە بەرژەوەندی تەندروستی یاریزانان

گازندە و رەخنەکانی یاریزانان دژی یانە و هەڵبژاردەکان سەرەنجام هاتە بەرهەم و فیفا بەنیازی چەند بڕیار و یاسایەکە لە بەرژەوەندی ئەوان.
بەهۆی زۆری ژمارەی یارییەکان بەدرێژایی ساڵ و کەمی ماوەی نێوانیان، تا دێت پێکان و هەروەها باری دەروونی یاریزانان بەرەو خراپتر دەڕوات.
ئەنجومەنی فیفا بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە و چەند پێشنیازێکیان باسکردووە تاوەکو بخرێنە بواری جێبەجێکردن. لەوانە:
- پشووی ساڵانە بۆ یاریزانان
- لانیکەم ٧٢ کاتژمێر هەبێت لەنێوان کاتی یارییەکان
- یەک رۆژ پشوو لە هەفتەدا
- سەرجەم یاریزانان دەبێت ئەمانەی سەرەوە جێبەجێ بکەن