Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گرژی مەدرید و بارسا زیاتر دەبێت و کلتورێکی بەر لە کلاسیکۆ هەڵدەوەشێتەوە

Yariga App

کەیسی نێگرێیرا  پەیوەندییەکانی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنای ئاڵۆزکردووە تا ئاستی گرژی و  پچڕان.

لەم چەند ساڵەی رابردوودا جیاواز لە مێژووی نێوان، پەیوەندییەکی تۆکمە لە نێوان هەردوو یانەدا هەبوو، بە تایبەت دوای ئەوەی هەردوو یانە پشتگیری یەکتریان کرد لە بابەتی سوپەلیگ. تا گەیشتە ئەوەی کلتورێک لە نێوان لاپۆرتا و پێرێز دروست بوو کەهەمیشە بەر لە کلاسیکۆکان بەیەکەوە نانی نیوەڕۆیان دەخوارد.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بەر لە کلاسیکۆکەی ١٩ی ئەم مانگە، بەهۆی گرژییەکانی نێوانیان، ئەو دانیشتنە لەنێوان دوو سەرۆکەکە ئەنجام نادرێت و هەڵدەوەشێتەوە.

کێشەکان ئەوکاتە دروست بوون کاتێک ریاڵ مەدرید بەفەرمی رایگەیاند هەر کات دادوەری گشتی رێگەی دان ئەوانیش سکاڵا لە دژی بارسێلۆنا تۆمار دەکەن لە کەیسی بەرتیل دان بە ناوبژیوانان و گەندەڵییەکانی بارسا ناسراو بە نێگرێیرا.

Back to top button