خوله‌کانی دیکە

پۆرتۆ – ئینتەر میلان| نیرازۆری و ئامانجە 12 ساڵانەکەی

Yariga App

یاریگا
هەردوو یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو لە یاریگای دراگاو رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یانە ئیتاڵیەکە یاریی چوونی بە ئەنجامی 1-0 بردووەتەوە، یانەی میوانیش بەو هیوایەیە بتوانێت بە پشتگیری هاندەرەکانی قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە و بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەست بێنن.

ئینتەر میلان دوایینجار کە قۆناغی شازدەی تێپەڕاند بێت، وەرزی 2010-2011 بوو و ئەو یانەیە لەو کاتەوە نەیتوانیوە قۆناغی شازدەی تێپەڕێنێت، بۆیە هاندەرانی نێرازۆری بەو هیوایەن یانەکەیان پاش 12 ساڵ بتوانێت قۆناغی شازدە تێپەڕێنێت.

– هەردوو یانە پیشتر 5 یارییان لەگەڵ یەکتری لە چامپیۆنزلیگ کردووە و ئینتەر 3 بردنەوە و پۆرتۆ 1 یاریی بردووەتەوە.
– یانەی پۆرتۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بایرن میونشن لە دوای ریال مەدرید زۆرترینجار گەیشتونەگە قۆناغی شازدە کە 26 جارە.
– لەوەتەی وەرزی 2003-2004 ئینتەر 4 جار ئەک قۆناغەی تێپەڕاندووە و 5 جاریش سەرکەوتوو نەبونە. پۆرتۆش 5 جار سەرکەوتووە و 7 جاریش ماڵئاوایی کردووە.
– ئینتەر میلان 20 جار لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەکانی پۆرتوگال بووەتەوە و 11 بردنەوە و 4 دۆڕان و 5 بەرامبەربونیان هەیە.

بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا رابین گۆزینێس بەهۆی پێکان بەشداری ناکات، گومان لە بەشداری کردنی میلان سکرینیایەر و کۆریا دەکرێت.

لە ریزەکانی یانەی پۆرتۆش چوار یاریزانی ئەو یانەیە بەهۆی پێکان گومان لە بەشداری کردنیان دەکرێت ئەوانیش بریتین لە: ژائۆ ماریۆ، گابریێل ڤێرۆن، ئێڤانیلسۆن و مارسێلۆن. هەروەها ئۆتاڤیۆ بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی چوون بەشداری ئەم یارییە ناکات.

Back to top button