Loading...
ئینگلتەرا

گواردیۆلا لۆمە و ستایشی دێ بروین دەکات

Yariga App

پیپ گواردیۆلا باسی توانا سەرسوڕهێنەرەکانی کێڤن دی بروین دەکات و هاوکات رەخنەی لێدەگرێت لەسەر هەڵەکانی ئەم وەرزەی.

لەم دواییەدا ئەستێرە بەلجیکییەکە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی مان سیتی لەدەستداوە و سەبارەت بە هۆکارەکەی پێی وایە کێڤن لە کارە ئاسانەکاندا هەڵە زۆر دەکات.

پێپ وتی ”

وەرزێکی قورس بووە لەسەر هەموومان، بۆ منیش بەهەمان شێوە. بەهۆی جامی جیهانی و زۆر هۆکاری دیکە، پێویست ناکات چیتر کار بۆ ئەوە بکەم دێ بروین لە ئێستا باشتر ببێت، زۆر جار قسەم لەگەڵ کردووە لەسەر ئەوەی دەبێت باشتر کارە سادەکان ئەنجام بدات. ئەو توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە گۆڵ دروستکردن، گۆڵکردن و پاسدان بەشێوەیەک کەس بیری لێنەکاتەوە بەڵام کارە سادەکانی وەک لەدەست نەدانی تۆپ، جوڵە و زیاتر چالاک بوون لەنێو یاریگا دەبێت باشتربێت

ئەمە دووهەم جارە پێپ رەخنە لە دی بروین دەگرێت کە دوو جار باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بردووەتەوە. لە مانگی ١٠شدا وتی “لە باشترین ئاستی خۆی نیە و جوڵەی وەک پێویست نیە”.

 

Back to top button