
هەریەک لە مارتن ئۆدیگارد، بوکایۆ ساکا ، ئارۆن رامسدەیل و میکێل ئارتێتا خەڵاتەکانی تۆپی پێی لەندەن یان بردەوە.
تۆپی پێی لەندەن بۆنەیەکی ساڵانە و تێیدا باشترینەکانی یەک ساڵی رابردووی ئینگلتەرا هەڵدەبژێردرێت. مارتن ئۆدیگاردی نەرویژی وەکو باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و پێش هەریەک لە ئیڤان تۆنی، هاری کەین و ئەلیکساندەر میترۆڤیج و بوکایا ساکای هاوتیمی کەوت.
بەڵام ساکا، بێ خەڵات نەرۆیشتەوە و وەکو باشترین یاریزانی لاو دەستنیشانکرا. ئەمەش دووهەمجارە ئەو خەڵاتە دەباتە و لە ٢٠٢١یش پێشتر بەدەستی هێنابوو.
ئارسناڵ کە ئێستا لە پێشەنگی پریمەرلیگ دێت،سەرجەم خەڵاتەکانی دیکەشی بردەوە پاش ئەوەی رامسدەیل وەک باشترین گۆڵپارێز و میکێل ئارتێتا وەک باشترین راهێنەر هەڵبژێردران.
تۆپهاوێژەکان لەبەردەم هەلێکی گەورەدان لەم وەرزەدا بۆ ئەوەی یەکەم ناسناوی پریمەرلیگ لە کۆتا ١٩ ساڵی رابردوو ببەنەوە.