
یاریگا –
لە یارییەکەی شەوی رابردووی ئەیسی میلان و سالێرنیتانا هیچ یاریزانێکی ئیتاڵی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا نەبوو، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی 134 ساڵەی یانەکەدا رووینەدا.
بڕیار وابوو، ساندرۆ تۆنالی وەک تاکە ئیتاڵی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت بەڵام ستیفانۆ پیۆلی بڕیاریدا پشووی پێبدات. ئیتاڵییەکانی دیکەش وەک دەیڤد کالابریا، ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی، تۆماسۆ پۆبێگا، ماتیۆ گابی و میرانتێ سەرجەمیان لەسەر کورسی یەدەگ بوون.
رۆسۆنێری یارییەکەی نەبردەوە و لە ئەنجامێکی خراپدا 1-1 لەگەڵ سالێرنیتانا بەرامبەربوون.
میلان دووەم یانەی گەورەی ئەوروپایە لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار بە بێ یاریزانێکی رەسەنی وڵاتەکەی خۆی یاری بکات. پاش ریاڵ مەدرید کە بێ هیچ ئیسپانییەک لە یارییەکی ئەم وەرزە دەرکەوت.