ئه‌وروپائینگلتەرا

BBC داوای لێبوردن لە گاری لینیکەر دەکات

Yariga App

یاریگا –
BBC بەریتانی بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردن کە گاری لینیکەر پێشکەشکاری بەرنامەی Match of the day دەکات و ناوبراو دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و پێشکەشکاری بەرنامەی Match of the day لە BBC، دوای ئەوەی رەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی وڵاتەکەی گرت بەرامبەر پەنابەرەکان، کەناڵەکەی بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی لە بەرنامەکە دووربخاتەوە و داوای لێبوردن بکات، بەڵام ئەو نەک داوای لێبوردنی نەکرد بەڵکو کەسانی زۆر پاڵپشتیان کرد، هەر ئەمەش بوور هۆی ئەوەی ماوەیەک بەرنامەکە نوەستێت و شرۆڤەکارەکانیش بایکۆتی بکەن.

دوای ئەم هەڵوێستە بەرپرسانی BBC بڕیاریاندا داوای لێبوردن لە لینیکەر بکەن و بڕیاریشە دەست بە بەرنامەکەی بکاتەوە.

Back to top button