
یاریگا –
عەباس عوبێد، راهێنەری نوێی یانەی هەولێر لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانەکەی قەڵا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
عەباس عوبێد لە دوای بردنەوەی هەولێر بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر کەربەلا بە یاریگانێتی راگەیاند، لە ئاستی یانەکە رازیم و یارییەکی باشمان کرد، بەڵام پێویستیم بە کاتە، چونکە تەنیا دوو رۆژ مەشقم بەو یانەیە کرد و رووبەڕووی کەربەلا بووینەوە.
راهێنەرە نوێیەکەی یانەی هەولێر نایشارێتەوە، پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پێکهاتەی هەولێردا و دەڵێت
کێشەی کەمی یاریزانم لە هەولێر هەیە و تەنانەت هەندێ شوێن بێ یاریزانە. بۆیە ئێستا بیر لە ئاڵوگۆڕی شوێنی یاریزانەکان دەکەم و پێشبینی دەکەم، ئەنجامی باشمان لە داهاتوودا هەبێت.
یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی 14ی خولی نایابی عێراقیدا دێت و هەینی داهاتوو لە بەغدا رووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە و یارییەکە کاتژمێر 16:00بەڕێوەدەچێت.