ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید هەنگاوێکی گەورە بۆ گواستنەوەی بێلینگهام دەنێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ جود بێلینگهام کردووە.

رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریال مەدرید یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیان لەگەڵ بێلینگهام کردووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بۆ ریال مەدرید.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، نوێنەرێکی ریال مەدرید لە ئەڵمانیا لەگەڵ بێلینگهام کۆبووەتەوە، ئامانجی سەرەکی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یانە ئیسپانییەکە و بێلینگهام و بریکاری کارەکانییەتی، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوودا.

ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ریال مەدریدی بۆ وەرزی داهاتوو و لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی.

لە راپۆرتی رۆژنامەی ASدا هاتووە

ریال مەدرید دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی لە چوامینی، کاماڤینگا و بێلینگهام پێکبێت و ئامانجی سەرەکی سەردانی نوێنەرەکەی ریال مەدرید، ناسینی یاریزانەکە و پێدانی زانیاری پێویست بوو لەبارەی ئامانجەکانی مەدرید و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ یاریزانی وەک بێلینگهام.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی واژۆی بێلینگهام خەرج بکات، هەروەها بڕی 40 ملیۆن یۆرۆش وەک شیرینی لەگەڵ دۆرتموند بەکاربهێنێت، ئەمەش لە ئەگەری سەرکەوتنی یاریزانە ئینگلیزییەکە لە مەدرید.

ریال مەدرید باش دەزانێت ئەرکی ئاسان نییە، چونکە هەریەکە لە لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری بێلینگهام دەکەن، چونکە راپۆرتێکی رۆژنامەی بیڵد هەبوو، تیایدا باسی لە خواستی بێلینگهام دەکرد بۆ پەیوەندی کردن بە لیڤەرپوول و رەتکردنەوەی ئۆفەری یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button