ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی چاڤی دوادەخات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی چاڤی دەست پێدەکەن.

ماتیۆ ئالیمانی، بەڕێوەبەری تۆپی پێی بارسێلۆنا روونیکردەوە، بارسا دڵخۆشە بە ئەنجامەکانی لەگەڵ چاڤی، بەڵام رەتیکردەوە ئێستا بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن.

چاڤی باش دەزانێت، ئێمە دڵخۆشین بە کارەکانی لە بارسا، بەڵام وەک خۆی باسی کرد، لە کۆتایی وەرز گفتوگۆ دەکەن، چونکە ئێستا سەرنجی تەواو لەسەر بردنەوەی نازناوی لالیگایە. ئێمە دەزانین چیمان دەوێت، بەڵام پێویستە مامەڵە لەگەڵ هەموو یارییەکان بکەین.

ماتیۆ جەختیکردەوە، سەرنجی تەواوی یانەکە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکانە.

بارسێلۆنا دەتوانێت لەم وەرزەدا نازناوەکانی جامی شا، لالیگا، جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستبهێنێت و ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ چاڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button