ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

یوڤێنتوس پارێدیس بەرێدەکاتەوە پاریس

Yariga App

یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەنیە گرێبەستی لیۆناردۆ پارێدیس ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەکەی بکاتە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە ناچارە بگەڕێتەوە پاریس سانجێرمان.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری خانمە پیرەکە ئامادەنیە گرێبەستی ناوەڕاستکارە کاتیەکەی بکاتە هەمیشەیی و کۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەکە پێویستە ئەو یانەیە جێبێڵێت و بگەڕێتەوە یانەکەی لە فەرەنسا. یانە ئیتاڵیەکە دەتوانێت بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ کە کاتیەکە بگۆڕێت بۆ هەمیشەیی، بەڵام پێناچێت ئەو پارەیە بۆ یاریزانەکە خەرج بکەن.

پارێدیس سەرەتای ئەم وەرزە بە شێوەی کاتی و بۆ ماوەی وەرزێک ریزەکانی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری تەنها 16 یاریی واتە 580 خولەک یاریکردووە.

Back to top button