ئاسیاعێراقکوردستان

زاخۆ و نەورۆز براوەی ئەم گەڕەی خولی نایابی عێراق بوون

یاریگا
ئەمڕۆ لە بەردەوامی گەڕی بیستەم لە خولی نایابی عێراق، هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز لە یاریگای خۆیان بردنەوەیان بەدەستهێنا.

سەرەتا نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجار لەم وەرزە میوانداری نەفتی بەسرەی کرد و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە میوانەکەیان ببەنەوە. تاکە گۆڵەکەی ئەم یارییە ئۆکیکی لە خولەکی 29 تۆماری کرد.

لە یارییەکی دیکەی ئەم گەڕەی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆش لە یاریگای خۆی میوانداری کەرخی کرد و ئەوانیش یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە، تاکە گۆڵی یارییەکەش فەرحان شوکور لە خولەکی 14 تۆمارت کرد.

بەم شێوەیە یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی لە پلەی 12 ریزبەندی خولی نایابی عێراق گەیاندە 25 خاڵ و زاخۆش لە پلەی 13 بووە خاوەنی 24 خاڵ.

Back to top button