Loading...
ئیتاڵیا

پۆگبا سەر لەنوێ تووشی پێکان بوو

Yariga App

کێشەکانی پاوڵ پۆگبا دوایی نایەت و سەر لەنوێ لە پێکهاتەی یوڤێنتۆس دوورخرایەوە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لە تەواوی ئەم وەرزە دابڕابوو تاوەکو لە کۆتا رۆژی مانگی رابردوو بەرامبەر تۆرینۆ گەڕایەوە و ٢٢ خولەک یاری کرد و بەرامبەر رۆماش ١٣ خولەک. بەڵام بەرامبەر فرێیبۆرگ بەهۆی دواکەوتن بۆ کۆبوونەوەیەکی یانەکە بانگهێشتی یارییەکەی یۆرۆلیگ نەکرا.

وابڕیاربوو سزای دواکەوتنەکەی پۆگبا یەک یاری بێت و ئەمڕۆ بەرامبەر سامپەدۆریا بەشداربێت، بەڵام یۆڤی رایگەیاند پۆگبا تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە و لەو یارییە دوورخراوەتەوە.

هێشتا ماوەی دوورکەوتنەی دیاری نەکراوە.

جگە لەو یاریزانە هەریەک لە دیماریا، کیێزا، میلیک، ساندرۆ بەهۆی پێکان و مۆیس کین بەهۆی راگرتن بانگهێشت نەکراون.

Back to top button