ریال مەدرید گفتوگۆی پێشوەختە لەگەڵ ئێمباپێ دەکات
یاریگا –
ریال مەدرید ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ لە ساڵی 2024 یەکلاییبکاتەوە.
یانە پاریسییەکە ئامادەنییە بە هیچ نرخێک، لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئێمباپێ ببێت، چونکە گرێبەستەکەی تا 2025 نوێکردووەتەوە، بەڵام شکستەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئێمباپێی ناچارکردووە بیر لە یانەیەکی دیکە بکاتەوە.
رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئامادەیە ئارام بگرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێمباپێ دەست پێبکات، رەنگە گواستنەوەکەشی ببێتە گرانترینی مێژوو.
لە 12 مانگی رابردوودا، نرخی گواستنەوەی ئێمباپێ لە دەوروبەری 200 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری زۆر روویداوە و ئەم ژمارەیە، چیدیکە گرنگ نابێت.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئەگەر ئێمباپێ بەرگەی فشارەکانی پاریس بگرێت و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا لۆس بلانکۆس ئامادەیە گفتوگۆی پێشوەختە لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەکە دەست پێبکات.