ئیتاڵیا
ئیبرا دوای ١٣ مانگ دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی میلان

وابڕیارە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بێت بۆ یارییەکانی ئەم هەفتەیەی کاڵچیۆ.
ئەستێرە ناودارەکە یەک ساڵی تەواو لە یاریگاکان دوورکەوتەوە پاش پێکانە درێژخایەنەکەی، لە کۆتایی مانگی رابردوودا بەرامبەر فیۆرەنتینا گەڕایەوە یاریگاکان وەکو یاریزانی یەدەگ و لەوکاتەوە بەرامبەر ڤیۆلا و پاشان ئەتەلەنتا ٤٠ خولەک یاری کردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارزیا، ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری میلان بە نیازە بۆ یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر سالێرنیتانا لە کاڵچیۆ، زڵاتان وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری پێبکات.
کۆتا جار زڵاتان لە پێکهاتەی سەرەکی رۆسۆنیری دا بوو، لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو بوو بەرامبەر یوڤێنتۆس.