مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی تۆتنهام دەكاتە ئامانج
یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامانجی سەرەكی گواستنەوەكانی هاوینی داهاتووی خۆی ئاشكراكرد.
شەیتانە سوورەكان دەیانەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا هاری كەین گۆڵكاری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بگوازنەوە ریزەكانیان.
لە هاوینی 2021 دا كەین هەوڵی جێهێشتنی تۆتنهامیدا بەڵام رەتیانكردەوە دەستبەرداری ببن و گرێبەستەكەیان تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.
تۆڕی ” Manchester Evening News”ی بەریتانی ئاشكرایكرد ئێریك تین هاخ راهێنەری هۆڵەندی مانچێستەر یونایتد پێداگری لەسەر گواستنەوەی هاری كەین دەكات لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە تۆتنهام بە سەرۆكایەتی دانیال لیڤی دەیانەوێت كەین رازی بكەن گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، بەڵام دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ دووبارە هاری كەین لە چانسی بەدەستهێنانی نازناوێك بێ هیوا بوو.
بە تۆماركردنی 267 گۆڵ لە 416 یاریدا هاری كەین گۆڵكاری مێژووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیە.