یاریگا
لە یاریی شەوی رابردووی نێوان یانەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا و فرایبۆرگی ئەڵمانی، هەر یەکە لە یاریزانەکانی یانە ئیتاڵیەکە دی ماریا و کیەزا و ئالێکس ساندرۆ تووشی پێکان بوون.
ماڵپەری فەرمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەرسێ یاریزانی یانەکەیان پشکنینی پزیشکیان بۆ کرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت دی ماریا و کیەزا پێکانەکانیان قورس نیە و بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ بەردەست دەبن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێکانەکەی ئالێکس ساندرۆ لە ئەوانی دیکە قورسترە، بۆیە ئەو یاریزانە تاوەکو دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان لە یاریگاکان دادەبڕێت.