ئه‌وروپائیسپانیا

هەڵوێستی پێدری سەبارەت بە بەشداریكردنی لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەڵوێستی پێدری گۆنزالێزیان ئاشكرا كرش سەبارەت بە بەشداریكردنی لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

سێ هەفتە پێش ئێستا لە یاری یانەكەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپا لیگ پێدری تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە لە یاریگاكان دووركەوتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس پێدری ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو بەشداری بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەشی بەوە كرد كە هیوایەك هەبوو بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگەڕێتەوە یاریكردن لە یارییەكەی بەرامبەر بلباو بەڵام پزیشكەكان نایانەوێت سەركێشی پێوە بكەن و دەیانەوێت بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید بە تەواوی ئامادە بێت.

لەم وەرزەی لالیگادا پێدری بەشداری لە 21 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button