Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریاڵ مەدرید بڕیارەکەی یوفا بۆ قەرەبووی هاندەران رەتدەکاتەوە!

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید رازی نیە بەو قەرەبووەی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەیدات بە هاندەرانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو.

دوێنێ یوفا رایگەیاند پارەی بلیتی سەرجەم هاندەرانی یاری کۆتایی دەگەڕێنێتەوە بۆیان پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان دەریانخست گرژی و ئاڵۆزییەکانی ساتی هاتنە ژوورەی هاندەران بۆ یاری نێوان ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوول لە کۆتایی چامپیۆنزلیگ، سەرچاوەکەی هەڵەی یوفا بووە.

ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە” ئەو قەرەبووەی یوفا پێشنیازی کردووە زۆر کەمە بەرامبەر بەو هەڵە و کەمتەرخەمییانەی نواندیان و ئەو ناڕەحەتییەی تووشی هاندەرانیان کرد. ئەوان گیانی هاندەرانیان خستە مەترسییە و جگە لەوەی زۆرییان رووبەرووی دزی بلیت، جزدان و مۆبایل بوونەوە”.

مەدرید بە یوفای راگەیاندووە ئەگەر قەرەبووەکە باشتر نەکەن ئەوا کەیسەکە دەگەیننە دادگا و ئامادەن ئەوان پارێزەر بۆ یەک بەیەکی هاندەران دابین بکەن.

ئەم هەنگاوەی ریاڵ لە کاتێکدایە، کێشەی یاری کۆتایی زۆرینەی لەو بەشەی یاریگا بوو کە تایبەت بوو بە هاندەرانی لیڤەرپوول.

Back to top button