ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا

یەكێتی یۆپی پێی ئەوروپا یوفا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشان كرد.

لەم هەفتەیەدا چوار یاری پاڵەوانیەتیەكە بەڕێوە چوو هەریەك لە یانەكانی ( چێڵسی ، بێنفێكا ، بایرن میونشن ، میلان ) توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە ئەوانیش  ( مارك كۆكۆرێلا ، فیكایۆ تۆمۆری ، تۆماس مۆلەر ، رافا سێلڤا ).

– تۆمۆری: بەرگریكاری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی كە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لە یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام و توانیان پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەیان بكەن و خۆیان بگەیەننە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

– سێلڤا: یاریزانی بێنفێكا توانی گۆڵێك تۆمار بكات بەرامبەر كلەب برووج و سێ هەوڵی گۆڵكردنیش بدات.

– كۆكۆرێلا: بەرگریكاری چێڵسی توانیان گۆڵەكەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

مۆلەر: ئەستێرەی بایرن میونشن ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و  توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاریس ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button