چامپیۆنزلیگ
کڵەب بروژ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا-یانەی کڵەب بروژی بەلجیکی بەفەرمی سکۆت پارکەری لە راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.
سکۆت، تەنها ١٢ یاری راهێنەرایەتی کڵەب بروژی کرد و دوو یارییانی بردەوە. شەوی رابردووش تیمەکەی ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکان کرد دوای دۆڕان بە بەنفیکا بە ئەنجامی ٥-١ لە خاکی بەنفیکا و ٠-٢ لە خاکی خۆیاندا.
پارکەری یاریزانی پێشووی یانەکانی چێڵسی، نیوکاسڵ، وێستهام و تۆتنهام لە ٢٠١٧دا وازی لە یاریکردن هێنا و لە ٢٠١٨ یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی لەگەڵ فولهام وەرگرت، پارساڵیش تاوەکو کۆتایی وەرز راهێنەری بۆرنماوس بوو. لە مانگی ١٢ی ئەمساڵدا ئەرکی کڵەب بروژی پێدرا و لەو ئەرکەدا سەرکەوتوو نەبوو.