ئیسپانیاگرنگترین

“هازارد دەچێتە مەدرید”

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشکرایکردووە، هازاردی بەلجیکی بە بڕی ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە دەچێتە یانەی ریال مەدرید.

پێشتریش رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردبووەوە، چێڵسی و مەدرید لەسەر گواستنەوەی هازارد رێککەوتوون.

ئێستا هازارد لە یانەی چێڵسی هەفتانە ٢٠٠ هەزار پاوەندی هەیە و لەگەڵ گواستنەوەی بۆ مەدرید مووچەکەی زیاد دەکات.

هازارد یاریزانێکی گرنگی چێڵسی و هەڵبژاردەکەیەتی، مەدریدیش هێشتا بە دوای شوێنگرەوەی رۆناڵدۆدا دەگەڕێت، بەمەش رەنگە هەواڵی گواستنەوەی هازارد بۆ مەدرید دوور نەبێت لە راستییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button