نیوكاسڵ ئەستێرەیەكی چێڵسی دەوێت
یاریگا
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا مەیسن ماونت ناوەڕاستكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزەكانی.
گرێبەستەكەی ماونت لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە سێ جار چێڵسی ئۆفەریان پێشكەش بە ماونت كردووە بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل نیوكاسڵ چاودێری بارودۆخی ماونت دەكات و دەیەوێت لە هاویندا بیگوازێتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە بلووز نایەوێت بە خۆڕایی دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا یاریزانەكەی بفرۆشێت.
رۆژنامە بەریتانیەكە ئەوەشی خستە روو كە نیوكاسڵ بە تەنیا نیە و لەسەر خواستی یۆرگن كلۆپ لیڤەرپوولیش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارە ئینگلیزیەكە.
لەم وەرزەدا ماونت لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 32 یاریدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.