ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

بایرن میونشن – پاریس سانجێرمان| دوایین هەوڵەکان لە میونشنەوە

Yariga App

یاریگا
یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە شاری میونشن رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

باڤارییەکان یاریی رابردوو ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراویان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر شازادەکان تۆمار کردووە، کاتێک توانیان یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام ببەنەوە و نیوەی رێگەشیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتیەکە بڕیوە.

پێش یارییەکە جولیان ناگلیسمان راهێنەری یانەی بایرن میونشن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکە نەیشاردەوە، یاریی کردن بەرامبەر تیپێک کە خاوەنی مێسی و ئێمباپێ بێت ئاسان نیە و بە هەبوونی ئەو دوو یاریزانە دیارە مەبەستی یانەی بەرامبەرمان چیە.

” پێویستە زۆر بە خێرایی خۆمان لەگەڵ بارودۆخی یارییەکە بگونجێنین و هەموو شتێک کۆنترۆل بکەین، یان دەبێت هەموو بۆشاییەکان تەسک بکەینەوە یان ئەوەتا فشارێک دروست بکەین کە یاریزانەکانی بەرامبەر نەتوانن بە ئاسانی پاس بە یەکتری بدەن. ئەوان خاوەنی دوو یاریزانە بە توانان لە هێڵی پێشەوە، کاتێک یاریزانێک بەرامبەرت یاریی دەکات و دەتوانێت لە کاتژمێر 37 کیلۆمەتر رابکات، دیارە کە پلانیان چیە ”.

سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانە ئەڵمانیەکە بۆ ئەم یارییە دەگەرێتەوە و بەشداری دەکات، بەڵام بە گووتەی راهێنەری یانەکەی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت و وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان نێیمار داسلیڤا بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی تووشبووە بەشداری ئەو یارییە ناکات.

کریستۆفەر گالتیێ راهێنەری شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گووتی ” بۆ ئێمە هەموو یارییەکان گرنگن، بەڵام چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکی یانەکەمانە، بۆیە ئەگەر بمانەوێت رکابەری لەسەر ئەو ناسناوە بکەین، ئەوا پێویستە لەم یارییە باشتر بین لە یاریی رابردوو ”.

– هەردوو یانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ 12 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، بایرن میونشن 6 یاریی بردووەتەوە و لە بەرامبەردا پاریس خاوەنی 6 بردنەوەیە.
– هەردوو یانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ هیچ یارییەکیان بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە و لە رووبەڕووبونەوەکاندا یەکێکیان براوە بووە.
– لە دوایین پێنج یاریی نێوان هەردوو یانە، بایرن میونشن 4 یاریی بردووەتەوە و پاریس سانجێرمانیش 1 یاریی بردووەتەوە.
– هەردوو یانە وەرزێکی دیکەش لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ئەویش قۆناغی چارەکی کۆتایی ساڵی 2021 بووە و لە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە شازادەکان براوە بوون.
– كلیان ئێمباپێ باشترین گۆڵکاری پاریس سانجێرمانە لە پاڵەوانتیەکە بە تۆمار کردنی 7 گۆڵ، لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن لێرۆی سانێ بە تۆمار کردنی 4 گۆڵ باشترین گۆڵکاری یانەکەیە.

Back to top button