ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

چێڵسی 2-0 دۆرتمۆند| زەردەواڵەکان تووشی یەکەم دۆڕان بوون

Yariga App

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، میوانداری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.

یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوەی لە یاریی چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 0-1 بە یانە ئەڵمانیەکە دۆڕا، لە یاریی گەڕانەوە قەرەبووی دۆڕانەکەی کرد و خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە. رەحیم ستێرلینگ لە خولەکی 43 گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگای کرد و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم دوای لە خولەکی 53 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ خاوەن یاریگا گرت، کای هاڤێرتز لێدانەکەی فەوتاند، بەڵام ڤار بڕیاری دووبارە کردنەوەی لێدانەکەیدا و ئەمجارە یاریزانە ئەڵمانیەکە لێدانەکەئ بە سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. یارییەکە بەم دوو گۆڵە مایەوە و چێڵسی بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە گەیشتە قۆناغی شازدە و دۆرتمۆندیش بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2023 تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button