یاریگا –
ئانتۆنێلا روکوزۆ بەشداری لە هەفتەی فاشیۆنی پاریسدا کرد.
روکوزۆی هاوژینی لیۆنێل مێسی، بە پۆشینی جلێکی رەش لەگەڵ جووتێک پووتی درێژ، بووە باس و خواسی رۆژنامەکان.
هەفتەی فاشیۆنی پاریس بەشێکە لە زنجیرە فێستیڤاڵێک، کە ساڵانە لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
ئانتۆنێلا ڤیدیۆییەکی بەو جلوبەرگە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە و کاردانەوەی جیاوازی لە نێو فانەکانیدا هەبوو.
بەشداریکردنی ئانتۆنێلا دوای هەفتەیەک لە هێڕشێکی چەکداری بۆ سەر خێزانەکەی لە رۆزاریۆ دێت و تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.
مێسی و ئانتۆنێلا لە ساڵی 2017 هاوسەرگیریان کرد و سێ منداڵیان بە ناوەکانی چیرۆ، تیاگۆ و ماتیۆ هەیە.