چێڵسی – دۆرتمۆند| بلووز بە دوای تۆڵەدا دەگەڕێت
یاریگا
چێڵسی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری بۆرووسیا دۆرتمۆند دەكات.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرووسیا دۆرتمۆند بكات.
یاری چوون بە تاكە گۆڵێكی كەریم ئادیمی لە بەرژەوەندی زەردەواڵەكان كۆتایی هات.
ئامارەكانی چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ:
بلووز لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا حەوت یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی لە چوار یاری براوە بێت و لە دوو یاریش تووشی شكست هاتووە هەروەها یارییەكیش یەكسان بووە، توانیویانە 10 گۆڵ تۆمار بكەن و پێنج گۆڵیشیان لێكراوە.
ئامارەكانی دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ:
بۆرووسیا دۆرتمۆند لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا حەوت یاریان ئەنجامداووە و توانیویانە لە سێ یارییدا براوە بن و لە سێ یاریشدا یەكسان بوون و هەروەها لە یارییەكیشدا تووشی شكست هاتوون، 11 گۆڵیان تۆمار كردووە و پێنج گۆڵیشیان لێكراوە.
ئەو یاریزانانەی چێڵسی كە ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:
چێڵسی لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش ( مەیسن ماونت ، تیاگۆ سێلڤا ، سیزار ئەزپیلیكویتا ، كریستیان پۆلیسیچ ، ئێدوارد مێندی ، نگۆلۆ كانتێ ).
ئەو یاریزانانەی دۆرتمۆند كە ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:
دۆرتمۆند لە تواناكانی چەند ئەستێرەیەكی بێ بەش دەبێت ئەوانیش ( ماتیۆ مۆرای ، یۆسۆفا مۆكۆكۆ ، كەریم ئادیمی ، كامارا ، دورانڤێل ) هەروەها كۆبیل گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكە گومانی بەشداریكردنی لەسەرە.
تەنیا یەك جار هەردوو یانە رووبەڕووی یەك بوونەتەوە ئەویش لە یاری چوونی قۆناخی 16 ـدا بوو، كە دۆرتمۆند توانی بە ئەنجامی 1-0 یارییەكە لە چێڵسی بباتەوە.
بارودۆخی چێڵسی پێش یارییەكە:
چێڵسی و گراهام پۆتەر بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن بە جۆرێك كە پۆتەری راهێنەر لە لێواری دوورخستنەوەدایە دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی كە پێشكەشی یانەكەی كردووە، بلوز بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت و لەم وەرزەدا لە كۆی 25 یاری تەنیا 24 گۆڵیان تۆمار كردووە و 25 گۆڵیان لێكراوە.
بارودۆخی دۆرتمۆند پێش یارییەكە:
دۆرتمۆند لەم وەرزەدا بە راهێنەرایەتی ئێدین تێرزیچ لە پلەی دووەمی بۆندسلیگا دێن بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ وبە جیاوازی گۆڵ لە دوای بایرن میونشنی پێشەنگەوە دێت، توانیویانە لە كۆی 23 یاری 47 گۆڵ تۆمار بكەن و 28 گۆڵیشیان لێكراوە.
ناوبژیوانی یارییەكە:
دانی ماكیلی هۆڵەندی ناوبژیوانی یاریەكەیە و پێشتر پێنج جار بە ناوبژیوانی یاری چێڵسی دیاریكراوە بلووز لە دوو یاریدا براوە بووە و سێ یاریش بە یەكسان بوون كۆتایی هاتووە، هەروەها لەپێنج یاریشدا ناوبژیوانی بۆ دۆرتمۆند كردووە و زەردەواڵەكان لە چوار یاریدا براوە بوون و یەك یاریش دۆڕاون.
ئامارەكانی چێڵسی بەرامبەر یانە ئەڵمانیەكان:
26 یاری – 11 بردنەوە – 8 یەکسان بوون – 7 دۆڕان – 40 گۆڵیان تۆمارکردووە – 26 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.
ئامارەكانی دۆرتمۆند بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان:
32 یاری -12 بردنەوە – 5 یەکسان بوون – 15 دۆڕان – 36 گۆڵیان تۆمارکردووە – 48 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:
گۆڵپارێز: كیپا
هێڵی بەرگری: چالۆبا ، كۆلیبالی ، فۆفانا
هێڵی ناوەند: جەیمس ، ئینزۆ ، كۆڤاسیچ ، چێلوێل
هێڵی هێرشبردن: ستێرلینگ ، هاڤێرتز ، فیلیكس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی دۆرتمۆند:
گۆڵپارێز: مایەر
هێڵی ناوەند: وۆلف ، زولە ، شلوتەربێك ، گێرێرۆ
هێڵی ناوەند: جان ، براندت ، بێلینگهام ، ئۆزجان ، رۆیس
هێڵی هێرشبردن: هالەر