یاریگا
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دەیەوێت هاوینی داهاتوو، جولیان براندێت ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەم وڵاتە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری گەنەرز ماوەیەکە چاویان لەسەر ناوەڕاستکارەکەی زردەواڵەکانە و دەیانەوێت بۆ هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هەوڵەکانیان دەست پێنەکردووە. ئەو یاریزانە سەرەتای وەرز ئاستی وەکو پێویست نەبوو، بۆیە بەرپرسانی یانەکەی هیچ هەوڵێکیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی یانەکەی ئامادەیە ئۆفەرێکی پێشکەش بکات.
براندێت ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 31 یاریی کردووە و خاوەنی 9 گۆڵ و 5 ئەسیستە، هەروەها ئەو یاریزانە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.