ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول – مانچێستەر یونایتد| دوژمنەکان بەیەک دەگەنەوە

Yariga App

یاریگا
هەر لە کۆنەوە هەردوو شاری لیڤەرپوول و مانچێستەر بەهۆی بازرگانیەوە خەڵکی ئەم شارانە کێشەیان لەگەڵ یەکتری هەبووە، ئەو کێشانە بە جۆرێک تەشەنەیان کرد تاوەکو گەیشتە ناو یاریگاکان و ساڵانێکیشە هاندەرانی هەردوو یانە هەستیارەیەکی زۆریان بەرامبەر یەکتری هەیە.

لیڤەرپوول لە گەڕی 26 لە خولی نایابی ئینگلیز میوانداری مانچێستەر یونایتد دەکات، ئەو یانەیە ئەم وەرزە بارودۆخیان باش نیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێن. لە بەرامبەردا مان یونایتد بە پێچەوانەوە ئەم وەرزە لەگەڵ هاتنی تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی بارودۆخیان لە ساڵانی رابردوو باشترە.

رێدز لە کۆی 24 یاریی ئەم وەرزەی خاوەنی 11 بردنەوە و 7 دۆڕانە و بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت. لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەکان ئەوانیش لە کۆی 24 یاریی 15 بردنەوە و 5 دۆڕانیان هەیە و بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێن.

– لیڤەرپوول لە دوایین چوار یارییان تامی دۆڕانیان نەکردووە، ئەو یانەیە ئەم وەرزە نەیتوانیوە 5 یاریی لەسەر یەک بەبێ دۆڕان تەواو بکات.
– لیڤەرپوول ئەم وەرزە تەنها یەک یاریی لە یاریگای خۆی دۆڕاندووە، ئەویش مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو بەرامبەر لیدز یونایید بوو.
– رێدز لە دوایین شەش یاریی لە یاریگای خۆی بەرامبەر مان یونایتد هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لەو 6 یارییە 3 یارییان بردووەتەوە و لە 3 یاریش بەرامبەربوینە.
– مانچێستەر زیاتر لە هەموو یانەیەکی پرێمەرلیگ توانیویەتی دووجار لەسەر یەک لیڤەرپوول تووشی دۆڕان بکات کە 8 جار بووە.
– مانچێستەر یونایتد لە دوایین 7 یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها 1 گۆڵی کردووە، هەروەها لە دوایین 3 یاریش هیچ گۆڵێکیان بەرامبەر رێدز نەکردووە.

بۆ ئەم یارییە لیڤەرپوول بەهۆی پێکان لە تواناکانی سێ یاریزانی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش بریتین لە تیاگۆ ئالکانتارا و لویز دیاز و رامسی، هەروەها گومان لە بەشداری کردنی کیتا و گۆمێز دەکرێت.

لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدیش سێ یاریزان بەهۆی پێکان لەم یارییە بێ بەش دەبن ئەوانیش بریتین لە ئێریکسن و ڤان دێ بیگ و هەروەها ئانتۆنی مارسیال.

Back to top button