ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارسێناڵ 3-2 بۆرنمۆس| گەنەرز ریمۆنتادای کرد

Yariga App

یاریگا
یانەی ئارسێناڵ لە گەڕی 26 پرێمەرلیگ میوانداری بۆرنمۆسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-2 لە میوانەکەی بردەوە.

ئارسێناڵ پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیز لە گەڕی 26 خولەکە لە یاریگای ئیماڕات پێشوازی لە بۆرنمۆس کرد و سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا. سەرەتا دوای تێپەربوونی تەنها نۆ چرکە بەسەر یارییەکە فلیپ بلینگ توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی میوان بکات. دواتر لە خولەکی 57 یاریزانانی میوان لە رێگەی سێنێسی گۆڵی دووەمیشیان لە خاوەن یاریگا کرد. نیوەی دووەم یاریزانانی گەنەرز بەخۆیاندا هاتنەوە و لە خولەکی 62 تۆماس پارتی گۆڵێکی کرد، ئەمجارەیان لە خولەکی 70 بێن وایت ئەنجامی یارییەکەی یەکسانکردەوە و دواجاریش لە خولەکی 97 نێڵسۆن گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ تۆپ هاوێژەکان کرد.

بەم بردنەوەیە ئارسێناڵ کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ گەیاندە 63 خاڵ بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button