خوولهکانی دیکە
پێدری: مێسی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە

یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا جارێکی دیکە دوپاتیدەکاتەوە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانت فەرەنسا باشترین یاریزانی جیهانە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ TCL لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دوای مۆندیال مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ گووتی “ من کاتێک منداڵ بووم زۆر بە ئاستی لیۆ. سەرسام بووم، پێشتریش گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، ئەو کاتەی لە بارسێلۆنا چانسی یاریکردنم لەگەڵی هەبوو، ئەوەی سەلماند کە باشترینە “.
پێدری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت لیۆ هەر کاتێک هەوڵ بۆ شتێک دەدات نەدەستی دێنێت، بینیمان ساڵانێکی زۆر هەوڵی بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالیدا.