لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید لیستی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بیتس

یاریگا
كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بیتیس بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 ریال بیتیس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و چوارەمی خولی ئیسپانیا.
یانە شاهانەكە بەكۆكردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بیتیسیش بە بەكۆكردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.
بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە ئالابا ،میندی و مۆدریچ بێ بەش دەبێت.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:
كۆرتوا ، لۆنین ، كانیزارێس ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس، هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.