ئیتاڵیا
دیبالا: یۆڤی سێ ملیۆن یۆرۆم قەرزارە

پاولۆ دیبالا بە لێکۆڵەرەوەکانی کەیسی گەندەڵییەکانی یوڤێنتۆسی وتووە یانەکە هێشتا سێ ملیۆن یۆرۆی لە مووچەی کۆن قەزارە و نەیداوەتەوە.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی کەیسی گەندەڵی یوڤێنتۆس ئاشکرابووە، ئەوکاتەی یاریزانانی یوڤێنتۆس لە نێویاندا دیبالا رەزامەندی نیشانداوە موچەی چوار مانگ وەرنەگرن بەهۆی کۆرۆنا، دواتر یانەکە ژێر بە ژێر لەگەڵ یاریزان رێکەوتووە بۆ ئەوەی بەشێک لە مووچە فەوتاوەکانیان پێ بدەن.
گازیتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت، دیبالا یەکێک لەو یاریزانانە بووە کە ووتەی لێگیراوە لەسەر کەیسەکە و تێیدا ئاشکرایکردووە کە بەڵێ ئەو رێککەوتنە کراوە و یانەکە بە کۆی گشتی سێ ملیۆن یۆرۆی قەرزارە.
هێرشبەرەکەی پێشووی بیانکۆنێری وتووشیەتی بەگوێرەی رێککەوتنەکە مانگی چواری ئەمساڵ کۆتا وادەیە تاوەکو پارەکانی بدەنەوە بەڵام رەتیکردەوەتەوە سکاڵای فەرمی دژییان تۆماربکات.