
بەگوێرەی میدیا رێلێڤۆی ئیسپانی ساردی کەوتووەتە پەیوەندی نێوان کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ یانەکە و بەشێک لە یاریزانانی ریاڵ مەدرید.
سەرچاوەکە دەڵێت ئەنچلۆتی نیگەرانە لەوەی یانەکە زیاتر لە خودی راهێنەرەکە خۆی حەز دەکەن هاوینی داهاتوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل. بەشێک لە بۆردی مێرەنگی دەیانەوێت ئەنچلۆتی لە هاوین دا بڕوات و هەندێک لە یاریزانەکانیش لەگەڵ شێوازی کارکردنی راهێنەرەکە نین لە رووی تەکتیکییەوە.
رێلیڤۆ کە میدیایەکی ئیسپانی نزیک لە مەدریدە باسی لەوەش کردووە، فلۆرەنتینۆ پێرێز زۆر توڕەبووە دوای یارییەکەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و داوای لە ئەنچلۆتی کردووە، بەشێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەو یارییە بۆ کلاسیکۆ بکات بە یەدەگ.دوای کلاسیکۆش جارێکیتر هێندەی تر بێ هیوابوون چونکە پێیان وایە ئەنچلۆتی هیچ چارەسەرێکی پێ نیە ئەگەر تیمی بەرامبەر بە بەرگری یاری بکات و بتوانن ڤینیسیوس رابگرن.
ریاڵ لە دۆخێکی باشدایە لە چامپیۆنزلیگ بەڵام لە ناوخۆی ئیسپانیا، جامی سوپەری دۆڕاند بەرامبەر بارسا، لە لالیگا ٧ خاڵ لەدوان و لە جامی شا یاری قۆناغی چوونیان لە خاکی خۆیان بەرامبەر بارسا دۆڕاند.