بریكاری كارەكانی هالاند: هەموو یاریزانێك خەون بە یاریكردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت
یاریگا
رافایێلا پایمێنتا، بەڕێوەبەری كارەكانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە لێدوانێك گومانی لەسەر داهاتووی هێرشبەرەكەی مانچێستەر سیتی درووستكرد.
یاریزانە لاوەكەی نەرویج دوای ئەوەی لە یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر سیتی كرد سەركەوتنێكی گەورەی لە یانە ئینگلیزیەكە بەدەستهێناوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوە دەكرد كە بڕگەیەك لە گرێبەستەكەیدا هەیە كە لە داهاتوودا یاریزانەكە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات ، بەڵام گواردیۆلای راهێنەر هەر زوو رەتیكردەوە كە بتوانێت لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی ”زە سەن” بڵاویكردووەتەوە بریكاری كارەكانی هالاند گوتی:
شوێنی دڵخوازی یاریزانەكان؟ پرێمەرلیگ هەیە و ریال مەدریدیش هەیە، ریال مەدرید شتێكی تایبەت بە خۆیان هەیە كە وای لێدەكات یاریزانەكان خەون بەو یانەیەوە ببینن ، مەدرید ئەو سۆز و خۆشەویستیە دەپارێزن، ئەوان ئارەزووی بەدەستهێنانی خولەكەیان نیە بەڵكو پادشای چامپیۆنزلیگن.
هالاند لەو كاتەوەی پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە كردووە چەندین ریكۆردی كردووە بە ناوی خۆیەوە و لە 24 یاریدا توانیویەتی 27 گۆڵ تۆمار بكات و 4 گۆڵیش درووست بكات.