یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی تیپەکەی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید گووتی هیچ شتێک روینەداوە و یاریی گەڕانەوەیان ماوە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە گووتی “ ئەگەر لەم یارییە تووشی دۆڕان بونایە، هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات، چونکە یاریی گەڕانەوەیان ماوە و لەو یارییە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە. یارییەکەمان بە ئەنجامی 1-0 بردەوە و ئاستی خۆمان پیشاندا و بە باشی یاریمان کرد “.
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە ئاستی هەردوو یانە دەکات و دەڵێت “ ئەوان تووشی فشارێکی زۆر بوون، تیپی بەرامبەر بە سێ بەرگریکاری بە توانا یارییان کرد، لە بەرامبەردا یاریزانەکانی بە باشی بەرگەی فشارەکانیان گرت و لە کاتی خۆیدا هەموو شتێکیان کرد “.