یاریگا
زینەدنین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یەکێکە لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدرید، یەکێکە لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە، چاوەڕێ دەکرێت دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر لە راهێنەرایەتی بلوز، کارگێری یانەکە هەوڵ بۆ رازیکردنی راهێنەرە فەرەنسیەکە بدات.
سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە لە پاڵ زیدان، لویس ئێنریکێ راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا ئەویش یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوەکانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسیە.