یاریگا
کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هۆشداری داوەتە هەردوو یاریزانی یانەکەی سێرج گێنابری و لێرۆی سانێ.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان لە ئاستی هەردوو یاریزانی یانەکەی ناڕازییە، بۆیە هۆشداریان داوەتێ ئەگەر پێشکەوتن بەخۆیانەوە نەبینن، ئەوا ناچارن وەرزی داهاتوو دەستبەرداریان بن. بۆیە ئەو دوو یاریزانە هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە خۆیان یانەکەیان جێبێڵن دەبێت گرنگی زیاتر بەخۆیان بدەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گێنابری بەم دواییە بەهۆی هەڵس و کەوتەکانی لەلایەن ناگلیسمانی راهێنەر پشتگوێ خراوە و بە کەمی بەشداری پێدەکرێت.