ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارسێناڵ – ئێڤەرتۆن| تۆپ هاوێژەکان بە دوای تۆلەدا دەگەڕێن

Yariga App

یاریگا
یانەی ئارسێناڵ لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلیز کە یاریگای ئیمارات پێشوازی لە ئێڤەرتۆن دەکەن.

تۆپ هاوێژەکانی لەندەن سەرەتای مانگی رابردوو لە گەڕی 22ـی خولەکە بەرامبەر رکابەرەکەیان دۆڕاون، بۆیە ئامانجیانە تۆلەی خۆیان بکەنەوە و لە هەمان کاتدا جیاوازی خاڵەکانیشیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی رکابەریان زیاتر بکەن.

گەنەرز پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ مان سیتی دووەمی ریزبەندی، پێشەنگی خولەکەیان گرتووە. لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن ئەو یانەیەش بارودۆخی باش نیە و لە پلەی 18ـی ریزبەندی خاوەنی 21 خاڵن.

– ئارسێناڵ لە مێژووی پرێمەرلیگ لە کۆی 203 یاریی بەرامبەر ئێڤەرتۆن 99 یاریی بردووەتەوە، تۆپ هاوێژەکان بە بردنەوە لە یارییە، دەبنە یەکەم یانە بەرامبەر یانەیەکی دیکە 100 بردنەوە بەدەست بێنن.
– ئێڤەرتۆن لە دوایین 26 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئارسێناڵ، تەنها 1 یاریی بردووەتەوە.
– ئارسێناڵ لە دوایین 5 یاریی بەرامبەر ئێڤەرتۆن بارودۆخی باش نیە و لە 4 یاریی دۆڕاون و تەنها لە 1 یاریی براوە بوینە.

لە ریزەکانی یانەی ئارسێناڵ دوو یاریزان بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن ئەوانیش محەمەد ئەلنینی و هەروەها گابریێل خێسۆس.
لە ریزەکانی ئێڤەرتۆنیش پێتەرسۆن، کالڤێرت لوین، تاونسند و گارنەر بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button