Loading...
ئیسپانیا

ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا  خۆزێ مۆنتێرۆی وەکو ناوبژیوانی کلاسیکۆکەی رۆژی پێنج شەممە دیاری کرد.

خۆزێ ،کە ناوی تەواوی خۆزێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ یە، پێشتر تەنها لە یەک یاریدا کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە ئەویش پارساڵ بوو لە یاری پێش کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە. ریاڵ مەدرید یارییەکەی ٣-٢ بردەوە.

وابڕیارە پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتای جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە کامپ نۆو بەیەک بگەن. کۆتا رووبەرووبوونەوەی نێوانیان لە مانگی یەکدابوو کە بارسا ٣-١ یارییەکەی بردەوە.

وابڕیارە لە ١٩ی ئەم مانگەدا لە یاری گەڕانەوەی لالیگا و پاشانیش لە ٥/٤ لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتای جامی شا ، دوو جاری دیکە رووبەرووی یەکببنەوە.

Back to top button