ئینگلتەرا
ئەگەری گەڕانەوەی مۆرینهۆ بۆ چێڵسی لە ئارادایە

یاریگا-یانەی چێڵسی بیری لەوە کردووەتەوە خۆزێ مۆرینهۆ بگەڕێنێتەوە یانەکە لە باری دەرکردنی گراهام پۆتەر.
بەگوێرەی ستاندارد سپۆرت، هێشتا پۆتەر بە تەواوی پشتیوانی بۆردی چێڵسی لەدەست نەداوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی چێڵسی وەک ئێستا بەردەوام بن ئەوا بەدڵنیاییەوە دووردەخرێتەوە.
بەگووتەی سەرچاوەکە چێڵسی بۆ ئەو دۆخە بیر لە بژاردەکانی دەکاتەوە و خۆزێ مۆرینهۆش یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی یانەکە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.
پێشتریش ئەنتۆنیۆ کاسانۆی یاریزانی پێشووی رۆما کە ئێستا وەک شیکەرەوە دەردەکەوێت وتبووی مۆرینهۆ ئارەزووی ئەوە دەکات بگەڕێتەوە پریمەرلیگ.
چێڵسی لە خراپترین دۆخی خۆیدا بە درێژایی مێژووی پریمەرلیگ و خەرجکردنی سەدان ملیۆن دۆلار لە گواستنەوەی زستانەدا تا ئێستا کاریگەرییەکی ئەرێنی نەبووە.