ئهمریکائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یاریزانێکی تازەی چێڵسی یانەکە جێدەهێڵێت

ئەندرێی سانتۆس یاریزانی تازەی یانەی چێڵسی بەر لەوەی هیچ یارییەک ئەنجامبدات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەکە جێدەهێڵێت.
سانتۆسی بەڕازیلی یاری بۆ ڤاسکۆ دی گاما دەکرد و لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی ئەنجامدا، بەڵام ڤیزای کارکردنی بەریتانیای بۆ نەهاتەوە و رێگە نەدرا پێ بنێتە خاکی ئەو وڵاتە.
چێڵسی بە ناچاری ئەو یاریزانەی نمایشکرد بۆ ئەوەی بە خواستن تاوەکو بچێتە یانەیەکی دیکە، سەرەتا پاڵمێراس نزیک بوو بەڵام رێکنەکەوتن و ئێستا بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، سانتۆس دەگەڕێتەوە ڤاسکۆ دی گاما بە خواستن تا کۆتایی وەرز.
سانتۆس لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات و هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی خوار ٢٠ ساڵانە.