
یانەی بارسێلۆنا بە بێ رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی رووبەرووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لە کلاسیکۆی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
دۆڕانەکەی شەوی رابردوو بارسا بەرامبەر ئەلمێریا ناخۆشترین هەواڵی هەوادارانی بارسا نەبوو، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا لێڤاندۆڤێسکی نزیکەی دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە.
بارسا بڕیاریداوە دووبارە پشکنین بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام بدرێتەوە بەو هیوای هەڵەیەک روویدابێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی کەمتر بێت. ئەگەر پشکنینەکانی ئەمڕۆ دروست بن ئەوا جگە لە کلاسیکۆ، بەرامبەر ڤالێنسیا و ئەتلەتیک بلباویش یاری ناکات بەڵام چاوەڕواندەکرێت بۆ کلاسیکۆی لالیگا لە ١٩/٣ بگەڕێتەوە.
جگە لە لێڤا، هەریەک لە عوسمان دێمبێلێ و پێدریش لەو یارییانەدا بەشدارنابن.