ئه‌وروپا

مێسی گۆڵی ژمارە 700ـی لەگەڵ یانە تۆمار دەكات

Yariga App

یاریگا

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی كۆی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردووە گەیاندە 700 گۆڵ.

شەوی رابردوو مارسیلیا لە یاریگای ڤیلۆدرۆمی تایبەت بە خۆی لە كلاسیكۆی فەڕەنسادا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن كیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ و لیۆنێل مێسی گۆڵێك تۆامار كران.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەش لیۆ كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان بۆ 700 گۆڵ بەرزكردەوە.

ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا بە درێسی بارسێلۆناوە 672 گۆڵی تۆمار كردووە و 28 گۆڵیشی بۆ پاریس سان جێرمان كردووە.

مێسی بە ئەنجامدانی 840 یاری لەگەڵ هەردوو یانەكەی كە یاری بۆ كردووە توانیویەتی بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.

ژمارەی گۆڵەكانی مێسی لە خولەكاندا

بابەتی زیاتر

Back to top button