Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

ئالمێریا – بارسێلۆنا|بلاوگرانا دەیەوێت سوود لە یەکسانبونەکەی مێرنگی ببینێت

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا دوای یەکسانبونەکەی دێربی مەدرید، دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی رکابەری بکاتە 10 خاڵ.

ئەمشەو کاتژمێر 20:30 بە کاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە گەڕی 23 لالیگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕوووی ئالمێریا دەبێتەوە، بلاوگرانا بە بردنەوە لەم یارییە هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە نزیک دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین رکابەری دەکاتە 10 خاڵ.

بۆ ئەم یارییە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەهۆی پێکان لە تواناکانی سێ یاریزانی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش عوسمان دێمبلی و پێدری و ئانسۆ فاتێن.

– بارسێلۆنا لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر ئالمێریا هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، 14 گۆلیان کردووە و تەنها 2 گۆلیان لێکراوە.
– بارسا لە دوایین 7 یاریی خۆی لە لالیگا هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە. دوایین دۆڕانیان لە خولەکە مانگی 10 ساڵی رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید بوو.
– بلاوگرانا ئەم وەرزە لە کۆی 11 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تەنها یەک یاریی دۆڕاندووە، بەرامبەر ریال مەدرید.
– بارسا لە مێژوودا 17 جار لە لالیگا یاریی بەرامبەر ئالمێریا کردووە و 16 یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکیش هەردوولا بەرامبەربوینە.
– بارسێلۆنا لە دوایین 7 یاریی 6 کلین شیتی هەبووە، واتە هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button