
یاریگا
هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی 23 لالیگا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
دێربی مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات. نیوەی یەکەمی یارییەکە بێ گۆڵ بوو. نیوەی دووەم لە خولەکی 64 ئانخێل کۆریا هێرشبەری ئەرجەنتینی رۆخێ بلانکۆس بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا. پاشان لە خولەکی 78 خۆزێ ماریا خێمینێز گۆڵی یەکەمی لە بەرژەوەندی یانەی میوان کرد، دواتر لە خولەکی 85 ئالڤارۆ ئەنجامەکەی بۆ مێرنگی یەکسانکردەوە و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
بەم شێوەیە ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 52 خاڵ و لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا لە ئالمێریا، جیاوازی خاڵەکانی شاهانەکان لەگەڵ پێشەنگی خولەکە دەبێتە 10 خاڵ.



