Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر و میلان شەڕییانە لەسەر دابەشکردنی یاریگا تازەکەیان

Yariga App

کێشە لە نێوان ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان دروست دەبێت لەسەر پڕۆژەی یاریگا تازە هاوبەشەکەیان.

وابڕیارە یاریگای سان سیرۆ بڕوخێنرێت و هەردوو یانەکەی میلانۆ یاریگایەکی تازە پێکەوە دروست بکەن، بەڵام بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت  ئینتەر زۆر توڕە و دڵگرانە لە ئەی سی میلان زۆر بڕیار بەتەنها دەدات و لە میدیاکان بە جۆرێک باسی یاریگاکە دەکەن وەک ئەوەی تەنها هی خۆیان بێت.

سەرچاوەکە دەڵێت، بەهۆی ناکۆکییەکان ئێستا ئەیسی میلان بیر لەوە دەکاتەوە بەتەنها یاریگایەک دروست بکەن، ئەمەش وایکردووە ستیڤن ژانگی سەرۆکی ئینتەر داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە جێری کاردیناڵ ی خاوەنی میلان بکات.

کێشەکان ئەوکاتە دروست بوون کە ئینتەر رێککەوتنی لەگەڵ  بەڕێوبەریی ئیلیۆت ئەنجامدا بەڵام دواتر ئەوان یانەکەیان فرۆشت بە گروپی رێد بێرد بە خاوەندارێتی جێری کاردیناڵ، خاوەنە تازەکەش ئامادەن رێز لە رێککەوتنەکەی پێشوو بگرن.

Back to top button